Erbil 4°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 05:03

ئه‌نجامى یارییه‌ دواخراوه‌که‌ى شێروانه‌ و زێره‌ڤانى له‌خولى نایابى کوردستان

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌ چوو
کوردستان TV
100%

له‌یاریه‌كى دواخراوى خولى یانه‌ پله‌نایابه‌كانى كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ له‌گه‌رى پێنجه‌مى ئه‌و خوله‌دا  شێروانه‌ میواندارى یانه‌ى زێره‌ڤانى كرد .

ئه‌م یاریه‌ دواخرابوو پێشتر بۆ ئه‌مرۆ  به‌رێوه‌بچێت ، ئامانجى هه‌ردوو یانه‌ له‌م یاریه‌دا سێ خالى یاریه‌كه‌ بوو به‌لام هیچ كامێكیان نه‌یان توانى سه‌ركه‌وتوبن له‌یاریه‌كه‌ یاریه‌كه‌یان به‌كۆتا هێنا به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆل .

به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو یانه‌ به‌خالێك یاریگایان جێهێشت و  شێروانه‌ خاله‌كانى گه‌یانده‌ دوو خال له‌چوار یاریدا ، یانه‌ى زێره‌ڤانیش خاله‌كانى بوو به‌پێنج خال له‌چوار یاریدا

ئاماده‌كردن : شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.