یه‌كێك له باشترینه‌كانى بۆكسێنه‌رى جیهانى ناودار له‌سه‌ر ئاستى جیهان كه رۆلى به‌رچاو و ئه‌نجامى باشترینه‌كانى هه‌بووه له پاڵه‌وانێتیه‌كان كۆچى دوایی كرد .
به‌پێى ئاژانسه هه‌واڵیه جیهانییه‌كان كه بڵاویان كردۆته‌وه بۆكسێنه‌ره جیهانییه‌كه به هۆكارێكی نادیار له نه‌خۆشخانه كۆچى دوایی كردووه .
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى پێگه هه‌واڵییه‌كان بێ تا ئێستا روون نییه و هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ست دانیه هۆكارى مردنى بۆكسێنه‌ره جیهانییه‌كه چى بووبێت .
بۆكسێنه‌رى كۆچكردوو ناوى سكۆت ویستگارسه و خه‌ڵكى به‌ریتانیایه له ته‌مه‌نى 31 ساڵی ماڵئاوایی له ژیان كرد .
دوای كۆچى دوایشى هاوڕێكانى له په‌یامیان به ناخێكى پڕ له ئازاره‌وه بۆ كۆچى دوایی سكۆت ده‌دوێن و رایانگه‌یاندووه: له‌بیر نه‌كراوه باشترین بۆكسێن كۆچت لامان ئازارێكه له‌ڕۆحمان .
ئاماده‌كردن / شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.