Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:10

سه‌رۆکى یه‌کێتى تۆپى پێى ئیسپانیا کاتى یارى کلاسیکۆى راگه‌یاند

ئه‌م دوو یانه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان بینه‌رێكى باش و ملیۆنى هه‌یه‌
سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا: كاتى یارى كلاسیكۆى راگه‌یاند
کوردستان TV
100%

تیباس سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا له‌ لێدوانێكی بۆ ئێزگه‌ى كادینا سێر كاتى رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ و ریال مه‌دریدى راگه‌یاند . 

رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دوو یانه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان  بینه‌رێكى باش و ملیۆنى هه‌یه‌ به‌ جۆرێك به‌ رووداوى رۆژى ئه‌و كات هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان بینه‌رى هه‌یه‌ و هه‌واداران هه‌میشه‌ له‌ چاوه‌ڕوانى رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى ئه‌م دوو یانه‌ ئیسپانیه‌ن  له‌كاتێك باشترینه‌كانى جیهان زۆرینه‌ له‌م دوو یانه‌ كۆبووه‌نه‌ته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت هه‌وادارانى میسى و رۆنالدۆ .

سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى ئیسپانیا له‌ لێدوانه‌كه‌ى بۆ ئێزگه‌ى كادینا سێر رایگه‌یاند   : له‌ شه‌شى مانگى پێنج ئه‌م یاریه‌ له‌ كاتژمێر 10:45 خوله‌كى شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.