Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:42

ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاریکرا

رۆژی 22ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ
کوردستان TV
100%


ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت كۆمسیۆن بەفەرمی ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی دیاركردوە.

موعتەمد موسەوی ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رۆژی 22ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵی دەست نیشان كردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

جێگەی ئاماژەیە بریاڕیشە لە 12ی مانگی ئایاری ئەمساڵدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەتەواوی عێراقدا بەرێوە بچێت و لە ئێستاشەوە لایەنەكان لەئامادەكاریدان بۆ ئەو هەڵبژاردنە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.