Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:19

به‌هاتریکى گریزمان ئه‌تله‌تیکۆ سێڤیا تووشى دۆرانى قورس کرد

ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌و یاریه‌دا به‌ئه‌نجامێكى باش و گه‌وره‌ براوه‌ بوو
به‌هاتریكى گریزمان ئه‌تله‌تیكۆ سێڤیا تووشى دۆرانى قورس كرد
کوردستان TV
100%

له‌میانه‌ى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 25 خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میواندارى سێڤیای كرد.

ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌و یاریه‌دا به‌ئه‌نجامێكى باش و گه‌وره‌ براوه‌ بوو به‌سه‌ر سێڤیا به‌جۆرێك توانى براوه‌ بێ به‌ 5 گۆل به‌رامبه‌ر 2 گۆل . 

هه‌ر له‌و یاریه‌دا كه‌ مه‌درید تێیدا براوه‌ بوو ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ گریزمان توانى هاتریك و 3 گۆلى خۆیی تۆمار بكات به‌ئه‌نجامدانى ئاستێكى باش و به‌رز له‌و یاریه‌دا كه‌ دوو گۆله‌كه‌ى ترى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید هه‌ردوو یاریزانان  دیگۆ كۆستا و كۆكى تۆماریان كرد .

دوو گۆله‌كه‌ى سێڤیا یاریزانان سارابیا و مانوێل تۆماریان كرد، به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى وه‌ك خۆیی مایه‌وه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ى 58 خال به‌جیاوازى 7 خال له‌دوایی یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌یه‌ كه‌خاوه‌ن 65 خاله‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى خولدایه‌ و یانه‌ى سێڤیاش خاوه‌ن 39 خاله‌ له‌پله‌ى حه‌وته‌م دایه‌ .

ئاماده‌كردن: شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.