Erbil 14°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 02:55

ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ تووشی نه‌زۆکیت بکات

ئه‌مریكییه‌كان له‌ سه‌دا حه‌ڤده‌یان گرفتاری نه‌زۆكین
کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌مریكا و له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی تازه‌دا كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ دكتۆر و شاره‌زایانی بواری كۆئه‌ندامی زاوزێ پێی هه‌ڵساون ، ده‌ركه‌وتووه‌ دانانی لاپتۆپ له‌ لایه‌ن پیاوانه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو رانیان ئه‌گه‌ری زۆری توشبوونیان به‌ نه‌زۆكی زیاد ده‌كات .

توێژه‌ره‌وه‌كان ئاشكرایانكردووه‌ كاتێك كه‌سێكی نێر ( كور ) لاپتۆپه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌ردوو رانی داده‌نێت ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێبكات ورده‌ ورده‌ پله‌ی گه‌رمی ناو هه‌ردوو كیسه‌ گونه‌كانی به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ دوای ته‌نیا یه‌ك كاتژمێر پله‌ی گه‌رمی ناو كیسه‌ گونه‌كان دوو پله‌ و نیو به‌رز ده‌بێته‌وه‌ .

به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌و پله‌ گه‌رمییه‌ ئه‌گه‌ری له‌ناوچوون و كوشتنی تۆوی ناو گونه‌كانی هه‌یه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆو توانای به‌رگه‌گرتنی پله‌ی گه‌رمی به‌رزی نییه‌ .

جێی باسه‌ هاوسه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ سه‌دا حه‌ڤده‌یان گرفتاری نه‌زۆكین ، له‌م رێژه‌یه‌ش نیوه‌ی به‌ هۆی پیاوانه‌وه‌یه‌ .

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.