تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان راهێنه‌رى تازه‌ى ده‌ست نیشان كرد
له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا د.عه‌بدوللا مه‌جید سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى گه‌رانه‌وه‌ى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر بۆ خولى تۆپى پێی یانه‌پله‌نایابه‌كانى عێراق، بریارى گۆرانكاریمان دا له‌ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر و هێنانى راهێنه‌رى تازه ، بۆئه‌وه‌ى رۆڵێكى به‌رچاو ببینێ له‌یانه‌كه‌مان، له‌داهاتوو تایبه‌ت له‌خولى پله‌یه‌كى عێراق كه‌ئامانجمانه بگه‌یه‌ین به‌سه‌ركه‌وتنمان بۆ خولى پله نایابى عێراق
سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر له‌درێژه ووته‌كانى بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند: ئێمه هه‌م بۆ په‌یام هه‌م بۆ كاركردنى خۆمان له‌پله‌یه‌كى عێراق وه‌ك ده‌سته‌ى كارگێرى یانه بریارمان دا، به‌ده‌ست نیشان كردنى راهێنه‌رى به ئه‌زموون و شاره‌زا له‌خولى پله‌یه‌كى عێراق، كاپتن عه‌لى وه‌هاب د.عه‌بدوللا مه‌جید راشیگه‌یاند: ئه‌و راهێنه‌ره تازه‌یه‌پێشتر زیاتر له‌پێنج یانه‌ى گه‌راندووه‌ته‌وه بۆ پله‌نایاب، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ولێر به‌شدارین له‌پله یه‌كى عێراق، نیه‌ت و ئامانجمانه بگه‌رێینه‌وه بۆ خولى نایابى عێراق
عه‌لى وه‌هاب ئه‌ركێكى تری پێسپێردراوله‌لایه‌ن ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى وه‌رزشى هه‌ولێر،وێڕای سه‌رپه‌رشتیار وه‌ك راهێنه‌ر بۆ خولى پله‌یه‌كى عێراق ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى ئه‌و تیپه‌ش بكات كه‌به‌شداره له‌خولى یانه‌پله نایابه‌كانى كوردستان به‌مه‌به‌ستى ركابه‌رى و به‌ده‌ست هێنانى نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى تۆپى پێى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.