Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:59

مایکڵ ستیفنس: ره‌نگه‌ ئه‌ردۆغان بکشێته‌وه‌ و بڵێت کێشه‌ى سنوورمان چاره‌سه‌رکرد

سه‌ربازانى سوپاى سوریاى ئازاد هێشتا به‌ ئاواته‌كه‌یان نه‌گه‌یشتوون
کوردستان TV
100%

مایكڵ ستیفنس شاره‌زا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ ئینگلته‌را لێدوانیكى بۆ ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمز داوه‌، كه‌ له‌ ژێر واژۆى كارلۆتا گال نوسه‌ر و ڕوژنامه‌نوسى به‌ریتانى، سه‌باره‌ت به‌ دواین پێشهاته‌كانى خۆرئاواى كوردستانى نوسیووه‌.

كارۆلتا گال له‌ ڕۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زارى ئه‌و شاره‌زایه‌ نووسیویه‌تی و ده‌ڵێت: ده‌كرێت ئه‌م ڕیككه‌وتنه‌ى په‌یه‌ده‌ و سوپاى ئه‌سه‌د و چوونى سوپاى سوریا بۆ عه‌فرین، له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغانه‌وه‌ وه‌ك سه‌ركه‌وتن بانگه‌شه‌ى بۆ بكرێت و به‌ ده‌ستكه‌وتى ستراتیژى لێكبدرێته‌وه‌.

وتاره‌كه‌ى مایكڵ ستیفنس به‌ واژۆى كارۆلتاى نووسه‌ر بڵاوبوته‌وه‌ له‌ درێژه‌ى نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌ "چوونه‌ ناوه‌وه‌ى سوپاى سوریا بۆ عه‌فرین، ده‌كرێت ببێت به‌ ڕێگه‌یه‌ك و بیانوویه‌ك بۆ كشانه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ شاره‌كه‌".

"زۆرێك له‌ سه‌ربازانى سوپاى سوریاى ئازاد، به‌ ئومێدى گه‌یشتن و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى گونده‌كانى باكوورى سوریا به‌شدارى له‌شكركێشیه‌كه‌ى سوپاى توركیایان كرد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى قوربانى زۆریان دا هێشتا به‌ ئاواته‌كه‌یان نه‌گه‌یشتوون".

مایكڵ ستیفنس هه‌روه‌ها وتویه‌تى: پێشنیارى حكومه‌تى سوریا و رێككه‌وتنى بۆ هاتنى ناو عه‌فرین تا كۆنتڕۆڵى ناوچه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنیت، ده‌كرێت ئه‌ردۆغان كشانه‌وه‌ بگرێته‌ به‌ر و بۆ ئه‌سه‌دى به‌ جێبهێڵێت، چونكه‌ بارۆدوخه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى زیاد ئاڵوزه‌. 

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان ده‌توانێت بانگه‌شه‌ى سه‌ركه‌وتن بكات هه‌ندێك ده‌سكه‌وتى ستراتیجى به‌ده‌ست بێنێت له‌ كاتێك ئه‌گه‌ر به‌ جۆریك سوپاى سوریا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌ شه‌ر بكات و توركیاش به‌ رێزگرتن له‌ سه‌روه‌رى خاكى سوریا بانگه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ ده‌كات، پاشانیش بۆ هاووڵاتى توركیا بڵێت كه‌ ئه‌وان كێشه‌ى ئارامى سنووره‌كانیان چاره‌سه‌ركردووه‌.

ستیفنس ده‌ڵێت: توركیا پێگه‌ى ستراتیجى زۆر لاوازبووه‌، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وتى ستراتیجى ئه‌م كارانه‌ ده‌كه‌ن.


وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن/ سیروان عه‌زیز 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.