له شارى به‌غداد یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتى ساڵانه‌ى فیدراسیۆنى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق به‌رێوه‌چوو بۆ یانه‌كانى پیاوان و ئافره‌تان به‌ڕێوه‌چوو.
چالاكی یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ فیدراسیۆنه‌كه راكردنى ماوه درێژى یانه‌كانى سه‌رتاسه‌رى عێراق بوو، پاش ململانێییه‌كى به‌هێزى تیپه‌كان له‌سه‌ر ئاستى تیپ كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ بوونه پاڵه‌وان و جامه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه .
كچه به‌شداربووه‌كانى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى شارى سلێمانى پێكهاتبوون له ( باخان جه‌بار ، رێناز سه‌عید ، بان‌و ته‌ها ، شاجوان جه‌بار ، ئه‌سما سه‌فده‌ر ) به سه‌ركردایه‌تى دكتۆر سیروان حامدى راهێنه‌ر.
یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كه به ته‌نیا یاریزانێك به‌شدارى كرد له‌سه‌ر ئاستى تاك له راكردنى 8 كیلۆمه‌ترى ئافره‌تان، ئامال خزرى یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى پله‌ی یه‌كه‌مى به ده‌ستهێنا.
بریاره مانگى داهاتوو له به‌غداد قۆناغى یه‌كه‌مى پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراق بۆ یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدان له‌سه‌ر تراكه‌كانى یاریگاى چادریه به‌رێوه‌بچێت و تاوه‌كو مانگى 10ـى ئه‌مساڵ به سێ قۆناغ پاڵه‌وانێتییه‌كه به‌رێوه‌بچێت .
راگه‌یه‌ندراوی فیراسیۆنى گۆره‌پان و مه‌یدانى عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.