Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 23:59

سیڤییەکی ستیڤ جۆبز دۆزرایەوە و ئەگەری هەیە ٥٠ هەزار دۆلار بکات

مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٧٣ دەگەڕێتەوە
SETEV Gobez
کوردستان TV
100%

سیڤییەکی ستیڤن جۆبز دامەزرێنەی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ پەیداکردنی کار دۆزرایەوە، کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٧٣ دەگەڕێتەوە و پێشبینیش دەکرێت بە ٥٠ هەزار دۆلار بفرۆشرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی، پێدەچێت ئەو سیڤییە بۆ دامەزراندنی لە کۆمپانیایەک بێت، بەڵام نەزنراوە ئایا لەوێدا ئیشی کردووە یان نا.

هەر بەپێی هەواڵەکە، جۆبز لە وەڵامی چەند پرسیارێکی ئەو کۆمپانیایە کە ویستویەتی ئیشی تێدا بکات بەم جۆرە وڵامی پرسیارەکانی داوەتەوە: ئایا دەزانیت کۆمپیتەر بەکاربهێنیت؟ جۆبز بە بەڵێ وڵامی داوەتەوە. ئایا مۆڵەتی شۆفێریت هەیە؟ دەتوانی ئۆتۆمبێل لێبخوڕیت؟ جۆبز لە وەڵامدا وتوویەتی دەتوانێت ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت بەڵام مۆڵەتی نییە.

ستیڤن پاوڵ جۆبز داھێنەری ئەمریکی و کەسایەتیی ناسراو لە بواری تەکنەلۆجیای زانیاریدا، لە ساڵی ١٩٥٥ لە سان فرانسیسکۆی ئەمریکا لەدایک بووە، بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای ئەپل دادەنرێت و لە ساڵی ٢٠٠٤دا دوچاری جۆرێک لە نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس بووە، بەو هۆیەوە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١دا کۆچی دوایی کرد.

کۆمپانیای ئەپڵ لەسەردەمی ستیڤن جۆبزدا توانی مۆبایلەکانی “ئایفۆن 4S” دروستبکات کە دواتر گەشەی کرد بۆ ئایفۆن ٨ و ئایفۆن X، لە ئێستادا بە یەکێک لە باشترین جۆری مۆبایل لە جیهاندا دادەنرێت.
سه‌رچاوه‌ / تێك ئای
كوردستان تیڤی / كامران حاجی
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.