یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و ته‌واوى ئه‌ندامان له‌یه‌كێتیه‌كه كۆبوونه‌وه‌ى خۆیی به‌رێوه‌برد كۆبوونه‌وه به‌چه‌ندین بریار و راسپارده به‌كۆتا هات به‌م شێوه‌یه‌یى خواره‌وه .
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24/2/2018 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1- به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له به‌رێوه‌بردنى یارى یانه‌كه‌ى و یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، بریاردرا به دوورخستنه‌وه‌ى راهێنه‌رى یانه‌ى شه‌هیدان (شاهین عه‌باس) له راهێنه‌رایه‌تى و راگرتنى بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر بنه‌ماى وته‌كانى سه‌رپه‌رشتیارى تیپ و یاریزانی یانه‌ى شه‌هیدان (ئومێد عه‌بدولره‌حمان و ئارام محه‌ممه‌د).
2- رێگه‌درا به گواستنه‌وه‌ى یاریزانانى تیپى لاوانى یانه‌كانی كوردستان به شێوه‌ى خواستن بۆ یانه‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌ك و پله‌دووى كوردستان، دواتر ده‌گه‌رێنه‌وه یانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ى خۆیان، به‌ڵام ئه‌م بریاره پێنج یانه‌كانى قۆناغى كۆتایی خولى نایابى لاوانى كوردستان ناگرێته‌وه، تا ته‌واو بوونى خولی نایابی لاوانی كوردستان.
3- بریاردرا به زیادكردنى (3) سێ یاریزان بۆ تیپه‌كانى پله‌یه‌كى كوردستان، به مه‌رجێك به هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕنكارى له لیستى ناوى یاریزانان ناكرێت.
4- ره‌زامه‌ندى وه‌رگیرا له‌سه‌ر گۆڕینى ستافى راهێنه‌رانى تیپى پێشكه‌وتووانى یانه‌ى نه‌ورۆز به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
• سه‌فا نورى له شوێنى یاسین مه‌ناف ـ راهێنه‌ر.
• پرسیار عه‌بدولره‌زا له شوێنى محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ـ راهێنه‌رى جه‌سته‌یی.
• كه‌مال محه‌ممه‌د له ئه‌ركى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌ر نه‌ماوه.
پێویسته راهێنه‌رى جه‌سته‌یی (پرسیار عه‌بدولره‌زا) واز له یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رانى تیپى لاوانى نه‌ورۆز بهێنێت.
5- نووسراوى یانه‌ى زاخۆ ژماره (482) له رێكه‌وتى 22/2/2018 ره‌زامه‌ندى وه‌رگیرا به گۆڕینى یاریگه‌ى یانه‌ى زاخۆ، كه یارییه‌كانیان له خولى نایابى كوردستان له یاریگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى زاخۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
6- رۆژى سێشه‌ممه 27/2/2018 یاری دواخراوى نێوان شێروانه و زێره‌ڤانى له خولى نایابى كوردستان، له یاریگه‌ى كه‌لار ئه‌نجام ده‌درێت.
7- له یارى نێوان ئاشتى و سه‌یدسادق له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، به هۆى ئاژاوه و كارى دوور له گیانى وه‌رزشى و راگرتنى یارى له لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى سه‌یدسادق، ئاگادارى یانه‌ى ناوبراو ده‌كه‌ینه‌وه, ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵى هانده‌رانیان نه‌كه‌ن، له یارییه‌كانى داهاتوو سزاكانیان توند ده‌بێت.
8- له یارى نێوان نه‌ورۆز و ئارارات له خولى نایابى كوردستان، به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى و هه‌ژمار نه‌كردنى لێدانێكى سزای دروست له لایه‌ن ناوبژیوانى یارییه‌كه (زانا عه‌بدوڵڵا)، بریاردرا به راگرتنى ناوبژیوانى ناوبراو بۆ یه‌ك هه‌فته، ئه‌مه‌یش دواى لێكۆلینه‌وه و سه‌یركردنى ڤیدیۆى یارییه‌كه.
9- ده‌ستپێكى یارییه‌كانى ڤیستیڤاڵى فێرگه و قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان، به‌مشێوه‌ى خواره‌وه:
• یارییه‌كانى گرووپى رانیه له رێكه‌وتى 11/3/2018 له كاتژمێر 10:00 ـى به‌یانى.
• یارییه‌كانى گرووپى سلێمانى له رێكه‌وتى 11/3/2018 له كاتژمێر 3:00 ـى ئێواره.
• یارییه‌كانى گرووپى گه‌رمیان له رێكه‌وتى 12/3/2018 له كاتژمێر 10:00 ـى به‌یانى.
• یارییه‌كانى گرووپى هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له رێكه‌وتى 12/3/2018 له كاتژمێر 3:00 ـى ئێواره.
• یارییه‌كانى گرووپى هه‌ولێر له رێكه‌وتى 13/3/2018 له كاتژمێر 3:00 ـى ئێواره.
• یارییه‌كانى گرووپى كه‌ركووك له رێكه‌وتى 14/3/2018 له كاتژمێر 10:00 ـى به‌یانى.
• یارییه‌كانى گرووپى دهۆك له رێكه‌وتى 15/3/2018 له كاتژمێر 10:00 ـى به‌یانى.
سه‌رچاوه : ی-ن-ت-پ- كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.