گه‌ڕێكی دیكه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهان له یاریه‌كانی هونه‌ری كوشتار ناسراو به ئێم ئێم ئه‌ی له شاری یانگۆن له وڵاتی میانمار به‌ڕێوه‌چوو .
له پێشبڕكێی كێشی په‌ڕه‌مووچ، یاریزانی چینی، لیی كای وین، له گه‌ڕی یه‌كه‌م و دوای چلوسێ چركه له ده‌ستپێكی یاری، شكستی به ڕۆسێل ڕۆزارۆی ڕكابه‌ره‌كه‌ی گهیاندو نازناوه‌كه‌ی برده‌وه .
له پێشبڕكێی كێشی سووكیشدا، یاریزانی ڕوسیی تیمۆڤی ناستیۆكین له ئه‌میرخانی بریتانی برده‌وه‌و پله‌ی یه‌كه‌می مسۆگه‌ركرد .
پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ئه‌م گه‌ڕه‌ی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش، پێشبڕكێی كێشی ناوه‌ند بوو كه تیایدا ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی له‌نێوان ئۆنگلا ئینسانگی میانماری و ئه‌لیكسانده‌ر ماكادۆی به‌ڕازیلی به‌خۆوه بینی .
له‌ئه‌نجامدا ئینسانگ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو له‌نێو چه‌پڵه‌ڕێزانی هاونیشتیمانیانی، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێشبڕكێكهی پێبه‌خشرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.