كچه یاریزانی ڕوسی داریا كاستكینا گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان، له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا.
داریا كاستكینای ته‌مه‌ن بیست ساڵ به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، سێ شه‌ش، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش یه‌ك له گاربین مۆگۆرۆزای ئیسپانی و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان و پاڵه‌وانی وێمبڵدۆنی برده‌وه‌و هه‌نگاوه‌كانی بۆ مسۆگه‌ركردنی دووه‌م نازناو له كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی درێژهپێداز
له یاری كۆتایشدا، كاستكینا ڕووبه‌ڕووی ئیلینا سیڤتۆلینای ئۆكرانی ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی پێش كۆتایدا به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، شه‌ش سێ له ئه‌نجیلیك كێربه‌ری ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه.
جێگای باسه كۆی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه دوو ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.