Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:28

رێژه‌ى باران بارینى 24 کاتژمێرى ڕابردوو له‌ هەرێمی کوردستان ڕاگەیندرا

لە شارۆچكه‌ى حاجى ئۆمه‌ران زۆرترین باران باریوە
کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕێژەی باران بارینی 24 سەعاتی ڕابردووی لە سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندو لە هەولێر لە شارۆچكه‌ى حاجى ئۆمه‌ران 24 سەعاتی ڕابردوو زۆرترین باران باریوە.

ئەمڕۆ هه‌ینى 23ی شوبات، بەرێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا خشتەی باران بارینی 24 سەعاتی ڕابردووی سەنتەری پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند و بەپێی خشتەیەكەیش لە پارێزگاى هەولێر لە شارۆكه‌ى حاجى ئۆمه‌ران له‌وماوەیەدا  20.6 ملیم  زیاتر باران باریوە.

هەر بەپێی خشتەكە ، كه‌ لە خوارەوە بڵاو كراوه‌تەوە، دەركەوتووە لە پارێزگای دهۆك 3.4 ملیم باران بووە.

هاوكات بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، كاریگەری ئەو شەپۆلی باران بارینە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

پێشبینی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەكاتێكدایە كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو شەپۆلێكی باران بارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و بەو هۆیەشەوە مەترسی وشكەساڵی نەما، بەڵام پێدەچێت شەپۆلی ئەم جارەی باران بارین هاوشێوەی ئەوەی پێشوو بەهێز نەبێت.

KTV

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.