به‌پێی ڕاگه‌یاندنراوێكی قایمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ كه له په‌یجی تایبه‌تی قایمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، بڵاوی كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، كه له رۆژى پێنجشه‌ممه 22/2/2018، له سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی چه‌رموو، به‌ردی بناغه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی جینۆساید دانراو سه‌نته‌ره‌كه ده‌كه‌وێته كه‌مپی نوێی زانكۆی چه‌رموو له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، كاری توێژینه‌وه ده‌بێت له كۆمه‌ڵكوژی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان.
ڕاگه‌یاندنراوه‌كه له زاری د. یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی جینۆساید، ڕایگه‌یاندووه" له ڕێگای ئه‌م سه‌نته‌ره‌وه توێژینه‌وه له جینۆسایدی گه‌لی كورد ده‌كرێت و ده‌مانه‌وێت جینۆساید و ئه‌نفال به‌زیندوویی له یاده‌وری گه‌له‌كه‌مان دا بمێنێته‌وه".
ئه‌وه‌شی كردووه‌ته‌وه" گرنگی ئه‌م سه‌نته‌ره ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگه له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌مان هۆشیار بكاته‌وه و چۆن بتوانین یه‌كگرتوو و ته‌با بین به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌ره‌وه".
له كۆتایی ڕاگه‌یاندنراوه‌كه‌ی قایمقامییه‌تی چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی جینۆساید له بناری بانی مه‌قان له‌لایه‌ن كوڕه ئه‌نفالێكه‌وه دیزاینی بۆ كراوه و به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه ده‌بێته ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی گرنگ بۆ به دۆكیۆمێنتكردن و توێژینه‌وه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژكردنی گه‌لی كورد له ڕابردوودا و چۆنیه‌تی ڕێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌یان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.