Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 01:52

شه‌ش مادده‌ له‌ پڕۆژه‌ یاسای چاکسازی خانه‌نشینی په‌سه‌ندکرا

له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا
کوردستان TV
#7
100%


شه‌ش ماده‌ى دیكه‌ له‌ پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان په‌سند كرا.


په‌رله‌مانى كوردستان شه‌ش ماده‌ى دیكه‌ی له‌ پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی دیكه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان په‌سند كرد.

سه‌عات 10ى به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ 2018/2/22، په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره‌ (11)ى ئاساییی خولی پاییزه‌، ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامدا.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كه‌ درێژه‌دان بوو به‌ گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ خانه‌نشینی و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كان، كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ د.رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابوورى و مه‌حمود حاجی صالح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌شداربوون تێیدا، ماده‌ى چواره‌مى پڕۆژه‌ یاساكه‌ كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى گشت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌ و یه‌كه‌كانى كارگێڕى كه‌ مووچه‌یان تیا خه‌رجده‌كرێت و خستنه‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خانه‌نشینى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى، مادده‌ى پێنجه‌میش راستكردنه‌وه‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م خانه‌نشینى بوون كه‌ به‌ده‌ر له‌ یاسا ئه‌نجامدراون، به‌شى سێیه‌می پڕۆژه‌ یاساكه‌ش كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ رێكخستنه‌وه‌ى ماف و ئیمتیازاتى میراتگرانى كه‌سوكارى شه‌هیدان و  ئه‌نفالكراوان و  زیندانیان و راگیراوانى سیاسى كه‌ له‌ نۆ بڕگه‌ پێكهاتبوو، دوای گفتوگۆكردنیان و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان به‌ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج و تێبینیی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و وه‌زیرانی ئاماده‌بوو، خستنه‌ ده‌نگدانیانه‌وه‌ به‌جیا په‌سند كران، به‌مجۆره‌ شه‌ش ماده‌ی دیكه‌ی پڕۆژه‌ یاساكه‌ په‌سندكرا و له‌ دانیشتنی دوێنێشدا سێ ماده‌ى لێ په‌سندكرا.

دواتر كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو دواخرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.