Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:27

ئه‌رسناڵ و ئۆستر سۆندی به‌یه‌ک ده‌گه‌ن

دوایین ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و یاریه‌ به‌كۆتاهێنا
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی سیودووی خولی ئه‌وروپا یانه‌ی ئه‌رسناڵی ئینگلیزی له‌سه‌ر یاریگای ئیمارات میوانداری یانه‌ی  ئۆستر سۆندی سویدی ده‌كات.

 له‌یاریی چوون تیپه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ به‌سێی گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنابوو، بۆیه‌ ده‌توانین بلێن تا ئه‌ندازیه‌ك ئه‌ركی كورانی ئارسین ڤینگه‌ر له‌و یاریه‌دا ئاسانه‌، تۆپچیه‌كانی له‌نده‌ن دوایین ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌و یاریه‌ به‌كۆتاهێنا.

لای خۆیه‌وه‌ ئارسین ڤینگه‌ر ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌رسناڵ له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند یه‌كه‌یه‌كی ڕاهێنانی باشمان ئه‌نجامدا بۆ یاری ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ، به‌ڵام ماوه‌كه‌مان كورته‌ و ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داهاتوو یاریمان له‌پریمه‌رلیگ هه‌یه‌.

 له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ له‌باره‌ی ئارۆن ره‌مزی روونیكرده‌وه‌ به‌شداری ئه‌و یاریزانه‌ به‌دوور نازانم، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر چاكبونه‌وه‌ی و به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی له‌كاتی ڕاهێنانه‌كان.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.