یاریگای ستامفۆرد بریج رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئاگرینی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی و بارسه‌لۆنای ئیسپانی له‌خۆوه‌گرت، كورانی ڤالڤێردی به‌بروابه‌خۆبوونه‌وه ده‌ستیان به‌یاریكرد له دژی شین پۆشانی له‌نده‌ن.
پێچه‌وانه‌ی تیپه كه‌ته‌لۆنیه‌كه یاریزانانی چێلسی پلانێكی یاری به‌كۆمه‌ڵی پته‌ویان بۆ یاریه‌كه په‌یره‌و ده‌كرد كه ببوه رێگر له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی بارسه‌لۆنا و ناوه‌ڕاستی یاریگا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌ژێر كۆنترۆلی ئه‌واندابوو.
له‌گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا هه‌ردوولا چه‌ند هێرشیان برده سه‌ر گۆڵی یه‌كتر به‌تایبه‌ت لێدانه‌كه‌ی ویلیانی به‌رازیلی كه به‌ر ستوون كه‌وت، به‌ڵام ئه‌و گێمه به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه كه به‌گێمی راهێنه‌ران ناوده‌برێت به‌هه‌مان سیناریۆی گێمی یه‌كه‌م بارسه‌لۆنا كۆنترۆلی تۆپی زیاتری كردبوو.
له‌به‌رامبه‌ردا چێلسی توانی له‌خوله‌كی شه‌ست و یه‌ك به‌سوود وه‌رگرتن له‌بێ ئاگایی بارسه‌لۆنا گۆڵی یه‌كه‌م له‌رێی وییلان به‌لێدانێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆمار بكه‌ن، ئه‌و گۆڵه گه‌رم و گوری زیاتری به‌یاریه‌كه به‌خشی و بارسه‌لۆنا چه‌ند گۆرانكاری كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه بگۆرێت.
ئه‌وه‌بوو له‌خوله‌كی حه‌فتاو پێنج به‌سوود وه‌رگرتن له‌هه‌ڵه‌یه‌كی هێلی به‌رگری ئه‌نێستا تۆپێكی زێرینی گه‌یانده مێسی و ئه‌میش دوای حه‌وسه‌دو بیست‌و نۆ خوله‌ك جارێكی دیكه توانی گۆڵ له‌چێلسی تۆمار بكات و یاریه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هاتوو جه‌نگی نیوان هه‌ردوو یانه گوازرایه‌وه یاریگای كامپ نۆ له‌وڵاتی ئیسپانیا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.