وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیارێكی پێشتری تا كۆتایی ساڵی خوێندنی ئه‌مساڵ هه‌ڵپه‌سارد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئاواره‌كانی ئه‌نبار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای عێراق له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له هه‌ولێر و سلێمانی.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له دوو مانگی رابردوودا بڕیارێكی ده‌ركرد له باره‌ی مامۆستا و كادرانی په‌روه‌رده‌یی و قوتابیانی ئاواره‌ی پارێزگای ئه‌نبار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای عێراق بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌په‌له‌یان بۆ ناوچه‌كانی خۆیان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی خۆی له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، به بڕیارێكی نوێی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراقی ئه‌و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ڵپه‌سێردرا.
له‌مباره‌یه‌وه ئیمان حه‌یده‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له سلێمانی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: دوێنێ ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراقمان به‌ده‌ست گه‌یشت، تیایدا بڕیاری راگرتنی رێوشوێنه‌كانی جیابوونه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی ئه‌نبار و كه‌ركووكی داوه تا كۆتایی هاتنی ئه‌مساڵی خوێندن، ئه‌وه‌ش به هۆی دۆخی ئه‌و كه‌سانه و دۆخی ئه‌و ناوچانه‌ی لێی نیشته‌جێن له ناوچه‌كانی خۆیان.
به‌رپرسه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان خوازیارن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، به‌ڵام چه‌ندین كێشه و به‌ربه‌ست هه‌یه كه هۆكارن بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر لێی نیشته‌جێ بوون.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.