Erbil 30°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:33

وه‌زاره‌تی دارایی گه‌ڕانه‌وه‌ی گشت پێشینه‌کانی سه‌رجه‌م مووچه‌ خۆرانی راگرت‌

پێشینه‌كانی خانووبه‌ره‌، هاوسه‌رگیری، سندوقی نیشته‌جێبوون
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی دارایی كوردستان  بڕیاریدا به‌ دواخستنی گشت لێبڕینه‌كانی تایبه‌ت به‌ پێشینه‌و قه‌رزه‌ گشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لای مووچه‌خۆران وه‌ك پێشینه‌كانی خانووبه‌ره‌، هاوسه‌رگیری، سندوقی  نیشته‌جێبوون.

رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕانه‌وه‌ی گشت پێشینه‌كانی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش و هێزه‌كانی ناوخۆی راگرت.

به‌ پێی رێنمایی دارایی ژماره‌ (5) كه‌ له‌ 20/2/2018،  به‌ واژۆی رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  بڕیاردراوه‌ له‌سه‌ر دواخستنی گشت لێبڕینه‌كانی تایبه‌ت به‌ پێشینه‌و قه‌رزه‌ گشتیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لای مووچه‌خۆران وه‌ك پێشینه‌كانی خانووبه‌ره‌، هاوسه‌رگیری، سندوقی نیشته‌جێبوون.

ئاماده‌كردنی: رزگار

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.