سه‌رۆكی فراكسیۆنی له‌كارلادراوی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایده‌گه‌ێنێ، هیچ كارێك ناكه‌م كه‌له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و نه‌هجی راسته‌قیه‌ی مام جه‌لال لابدات و ئه‌م كاندیدكردنهم به راوێژ و ئاگاداری ماڵی مام و هه‌ڤاڵانم له سه‌ركردایه‌تی تاوتوێ كراوه و بڕیاری لێدراوه.
ئاڵا تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی له‌كارلادراوی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له به‌شێكی روونكردنه‌وه‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به هه‌واڵی كاندید بوونی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی به‌غدا نووسیویه‌تی: دڵنیابن من هیچ كارێك ناكه‌م كه‌له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ت و نه‌هجی راسته‌قیه‌ی مام جه‌لال لابدات و ئه‌م كاندیدكردنهم به راوێژ و ئاگاداری ماڵی مام و هه‌ڤاڵانم له سه‌ركردایه‌تی تاوتوێ كراوه و بڕیاری لێدراوه به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی كورسیه‌كی زیاتر بۆ كورد و یه‌كێتی له‌به‌غدا.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: لێره هه‌ر ئه‌وه‌نده روونكردنه‌وه ده‌ڵێم مه‌رج نییه هه‌موو پلانێكی سیاسی بخرێته سه‌ر كاغه‌ز به‌ڵام دووباره و سێ باره دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی راسته‌قیه‌نی یه‌كێتی ده‌رناچێت و له به‌رژه‌وه‌ندی كورد‌و یه‌كێتیه له‌ئاینده .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.