Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:14

پۆلیسی هه‌ولێر دوو دز ده‌ستگیر ده‌کات

تۆمه‌تباران دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان نا به‌تاوانه‌كه‌یان
پۆلیسی هه‌ولێر دوو دز ده‌ستگیر ده‌كات
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌بوونی ڕووداوێكی دزی كردن له‌ گه‌ڕه‌كی كوردستان، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌م ڕووداوه‌ كرده‌وه‌ و توانی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م تۆمه‌تباره‌كان  ده‌ستگیربكات.

ڕائید ئومێد عاره‌ب عبدالـله‌ ئه‌فسه‌ری نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی باكوور، به‌ پۆلیسی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند : ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌بوونی ڕوداویكی دزی كردن له‌ گه‌ڕه‌كی كوردستان و 32ی پارك، ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌كانمان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداو، 2 تۆمه‌تبار له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌ی دزی دوای ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی زۆر ده‌ستگیریان بكه‌ین.

راشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كان به‌ناوی (م.م.ح)، ته‌مه‌ن (17) ساڵ و  (ز.خ.م.) ته‌مه‌ن (22) ساڵن .

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌: تۆمه‌تباران دوای ده‌ستگیركردنیان دانیان نا به‌تاوانه‌كه‌یان كه‌وا هه‌ڵسابوون به‌ دزیینی دوو ماتۆڕسكیل و شكاندنی چه‌ندین دووكان و دزینی كارتی مۆبایل و پاره‌ و كه‌لوپه‌لی نێو دوكانه‌كان.

راشیگه‌یاندووه‌: دوای ده‌ستگیركردنیان له‌ لایه‌ن تیمه‌كانی پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ڕێكخرا و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ر كران و دادوه‌ر بڕیاریدا به‌به‌ندكردنی هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ (444) له‌ یاسای سزادان.

شایه‌نی باسه‌ هه‌ر دوێنێ 3 دزی تر به‌ تاوانی جیا جیا ده‌ستگیركران .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.