له ئاكامی رووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قه‌زای به‌رده‌ره‌ش و شاره‌دێی روڤیا له نزیك گوندی قه‌ره‌ناز 2 هاوڵاتی گیانیان له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی پۆلیسی هاتووچۆی به‌رده‌ره‌ش به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: رووداوه‌كه له نێوان كامیۆنێكی بار هه‌ڵگری توركی و ئۆتۆمبیلێكی جۆری توێتای تایبه‌ت روویداوه كه به‌هۆی تیژلێخورین و پابه‌ند نه‌بوون به رێنماییه‌كانی هاتووچۆوه ئه‌و رووداوه رویداوه.
راشیگه‌یاند: به‌هۆی تێكچوونی جه‌سته‌ی 2 هاوڵاتیه‌كه تا ئێستا نه‌زانراوه ئه‌و 2 هاوڵاتیه كێن و خه‌ڵكی كوێن.
گوتیشی: ته‌رمه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی ئاكرێ كراون و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه كه كراوه‌ته‌وه‌و پۆلیس به دوای ناسنامه‌ی 2 هاوڵاتییه‌كه‌دا ده‌گه‌رێت.
شیاوی باسه رێگای نێوان به‌رده‌ره‌ش - روڤیا رێگایه‌كی تاك سایده‌و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری له‌سه‌ره‌و ئه‌و قهرهباڵغیهش وای كردووه كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێبكه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.