وتەبێژی وەزارەتی دادی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەساڵی رابردوودا 49 هەزار مامەڵەی كڕینو فرۆشتنی خانوو و زەوی ئەنجامدراوە، مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی خانو و زەوی لەساڵی رابردوودا كەمی كردووە.
وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم ئامارەكانی ساڵی 2017ی خستەڕوو، کە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە داهاتی ئەو وەزارەتە لەساڵی رابردوودا، 73 ملیار و 977 ملیۆن دینار بووە، هاوکات خەرجی وەزارەتەکە 60 ملیار و 983 ملیۆن دینار بووە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا نەریمان تاڵب، وتەبێژی وەزارەتی داد رایگهیاند ئامارەکانی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی رابردوو بڵاوکرایەوە.
بەپێی ئامارەکان، لەساڵی 2017، ئەنجوومەنی شورا 434 داوای بینیووە، 140سەردانیان ئەنجامداوە، هاوکات پەیمانگەی دادوەری خوولی چوارەمی وەرگرتنی دادوەرانی كردۆتەوە، فەرمانگەی داواكارانی گشتی لە دەستەی تاوانەكان 1401 دۆسیەی بینیووە، دەستەی نەوجەوانان لە داواكاری گشتی 926 دۆسیەی وردبینی كردووە، 505 هەزار سكاڵای لەسەر دۆسییەكانی جوڵاندووە، 27 هەزار و 126 دۆسیەیان وردبینی كردووە كە 19هەزاریان خوێندنەوەیان لەبارەوە كردووە، 3 هەزار و 899 تانەیان لە بڕیای دادگاكان داوە، 88 هەزار و 791 دۆسیەی تاوانیش تۆماركراون.
بەگوێرەی ئامارەكانی وەزارەتی داد، لە ساڵی رابردوو 41 هەزار مامەڵەی خانوو و زەوی ئەنجامدراون، بەبەراورد بە ساڵی 2016دا %3.6 مامەڵەكان كەمی كردووە، مامەڵەی كڕین و فرۆشتن لەسەر ئاستی پارێزگاكان لە پارێزگای هەڵەبجە %32 زیادی كردووە، لە پارێزگای هەولێر %7 كەمی كردووە، لە پارێزگای سلێمانی %8 زیادی كردووە، لە پارێزگای دهۆك %11 كەمی كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.