دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دواخرا بۆ سبەینێ، ئەوەش دوای ئەوەی سێ ماددەی لە یاسای چاکسازیی خانەنشینی پەسەند کرا.
کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان کە بۆ "گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی پلە تایبەتەکان" بە بەشداریی ژمارەیەک وەزیر و سەرۆک دەستە ئەمڕۆ کۆبوونەوە بۆ سبەی پێنجشەممە دواخرا.
به‌رنامه‌ی كاریش كه بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له هه‌رێمی كوردستان.
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/2/21، په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (10)ى ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.