Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:21

ده‌‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری به‌سه‌ر خێزانی شه‌‌هیدان دابه‌شکرد

زیاتر له‌‌‌ دوو هه‌‌‌زار خێزان
کوردستان TV
#7
100%

له‌‌ هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تێكی هاوكاریكردندا، زیاتر له‌‌‌ دوو هه‌‌‌زار خێزانی شه‌‌هیدان و خاوه‌‌‌ن پێداویستی تایبه‌‌‌ت، كۆمه‌‌‌كیان بۆ كرا و كه‌‌‌لوپه‌‌‌ل و پێداویستییان بۆ دابین كرا.  

تیمه‌‌کانی ده‌‌زگای خێرخوازی بارزانی چالاکییه‌‌کیان به‌‌ هاوکاریی رێکخراوی فریاکه‌‌وتنی ئیسلامی له‌‌ جیهاندا له‌‌ شاری هه‌‌ولێر به‌‌ڕێوه‌‌‌ برد. له‌‌ چالاکییه‌‌که‌‌دا پێداویستی ناوماڵ پێشکه‌‌ش به‌‌ 367 خێزانی شه‌‌هید کرا.   

پێداویستییه‌‌کان پێکهاتبوون له‌‌ "دۆشه‌‌ک، به‌‌تانی، سه‌‌رین و خاوێنکه‌‌ره‌‌وه‌‌" كه‌‌‌ له‌‌لایه‌‌ن رێکخراوی فریاکه‌‌وتنی ئیسلامییه‌‌وه‌‌ دابین کرابوون و تیمه‌‌کانی ده‌‌زگای خێرخوازی بارزانی پێشکه‌شی خێزانه‌‌کانیان کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.