Erbil 20°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 16:35

ته‌رمی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و تیرۆرستانی داعش ده‌رده‌هێنرێت

ته‌رمێكی زۆر له‌ گه‌ڕه‌كی كۆنی موسڵ به‌جێماون
musl
کوردستان TV
#10
100%


ته‌رمی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و تیرۆرستانی داعش له‌ژێر خانوو باڵه‌خانه‌كاندا له‌ شاری موسڵ ده‌رده‌هێنرێت.

هه‌ڵمه‌تی دۆزینه‌وه‌ و ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و تیرۆرستانی داعش له‌ناو شاری موسڵ به‌رده‌وامی هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆبه‌خشانی عێراق له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌ عێراقیه‌كان و تیرۆرستانی داعش له‌ موسڵ وێران بوون، سه‌رقاڵی ده‌رهێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانن له‌ ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه‌ وێرانبووه‌كاندا و تا ئێستا به‌ده‌یان ته‌رمیان ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌.

جێێ ئاماژه‌ بۆكردنه‌ ژماریه‌كی زۆری ته‌رم له‌ گه‌ڕه‌كی كۆنی موسڵ به‌جێماون و تائێستا ده‌رنه‌هێنراونه‌ته‌وه‌.

خۆبه‌خشه‌ مه‌ده‌نیه‌كان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌تید پرێسیان راگه‌یاندووه‌ له‌ خانوێكی گه‌ره‌كی مه‌یادینی نزیك روباری دیجله‌ به‌ده‌یان ته‌رمیان دۆزیه‌وه‌ته‌وه، به‌هۆی جلو به‌رگیان و درێژی ڕیشیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ تیرۆرستی داعشن و روون نییه‌ چۆن ئه‌وان مردوون، ده‌ریشكه‌وتووه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ته‌رمه‌كان، ته‌رمی چه‌كداری بیانی بوون.

له‌سه‌ر یه‌كێك له‌ ته‌رمه‌كان نامه‌یه‌ك دۆزراوه‌ته‌وه‌ و به‌زمانی روسی له‌سه‌ری نوسراوه‌ و له‌ ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌دا باس له‌ خۆشه‌ویستی خۆی بۆ دایكی ده‌كات و داوای لێبووردن له‌ دایكی ده‌كات بۆ ئه‌و شته‌ خراپانه‌ی له‌ژیانیدا كردوویه‌تی.

ئه‌وه‌ی پێویستیه‌ش ئاماژه‌ی بۆبكرێت رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ساڵی رابردوو رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی عێراق ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆرستی داعشیان له‌كاتی به‌دیل گیران له‌ كاتی شه‌ر و له‌دوای شه‌ر كوشتیوویانن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.