دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی پرسی پڕۆژە یاسای چاكسازی بە داخراوەیی بەڕێوە دەچێت.
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2018/2/21، په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (10)ى ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له ده خاڵ پێكهاتبوو، خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای هه‌مواری بیسته‌می یاسای میلاكات، ژماره 20ى ساڵی 1960ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ، ژماره 28ى ساڵی 2012ى عێراق له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به بارودۆخی عه‌فرین، خاڵی چواره‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پڕۆژه یاساكانى (به‌ركاركردنی یاسای ده‌سته‌به‌ری ژماره 31ى ساڵی 2015 له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌كادیمیای زانستیی سریانی له هه‌رێمی كوردستان، به‌ركاركردن و هه‌مواركردن و جێبه‌جێكردنی یاسای نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به مرۆڤ ژماره 28ى ساڵی 2012ى عێراق له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی كاروبارى ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان، هه‌مواركردنی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 3ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان،خاڵی پێنجه‌مى به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له پێشچاوخستن و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (سه‌عید محه‌مه‌د سه‌عید) له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ و زیادكردنی به‌ڕێزیان بۆ سه‌ر لیژنه‌ی كاروباری پێشمه‌رگه و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی، به‌پێی ماده‌ی 44 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی شه‌شه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 3ى ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی حه‌فته‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی هه‌شته‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای هه‌موارى سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره 17ى ساڵی 1999ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی نۆیه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای هه‌موارى چواره‌می یاسای سه‌ندوقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی ژماره 18ى ساڵی 1999ى هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی ماده‌كانی (72،74،75) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ژماره 1ی ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی ده‌یه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ى ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له مادده‌ى (په‌نجاو شه‌شه‌م)ى یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو.
پاشان له‌لایه‌ن خاتوو بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، پوخته‌ى كۆنووسی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان خوێندرایه‌وه، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى په‌رله‌مانیش خوێندرایه‌وه كه له‌دانیشتنی پێشوو مۆڵه‌ت بوون یاخود ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه نه‌بوون و ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌شی كه بۆ دانیشتنی ئه‌مڕۆ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتبوو خوێندرایه‌وه.
به‌ر له‌ده‌ستكردن به به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه پێشنیاز كرا خاڵى سێیه‌می به‌رنامه‌ی كار بكرێته خاڵی یه‌كه‌م و خاڵی حه‌فته‌میش بكرێته خاڵی دووه‌م و خاڵی ده‌یه‌میش بكرێته خاڵی سێیه‌م و دوای خستنه ده‌نگدانیانه‌وه به‌جیا هه‌ر سێ پێشنیازه‌كه به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سند كران.
پاشان به‌پێی خاڵی یه‌كه‌مى به‌رنامه‌ی كار دوای گۆڕانكاریكردن له ڕیزبه‌ندیی خاڵه‌كان كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی شاندی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به بارودۆخی عه‌فرین، له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتار د.شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین، ئه‌ندامی شاندى په‌رله‌مان بۆ رۆژئاوا، راپۆرتی شانده‌كه هاوشان له‌گه‌ڵ نیشاندانی له رێگه‌ی داتاشۆوه خوێندرایه‌وه و تیایدا باس له ئامانجی سه‌ردانه‌كه و ئه‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه‌ى شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عه‌فرین و كۆبانێ و ئه‌و شوێنانه‌ی كه شانده‌كه سه‌ردانی كردوون و هه‌روه‌ها ره‌وش و گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌كه كرابوو.
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ی كاریش كه بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی و مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه له هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ریه‌ك له كه‌ریم سنجارى، وه‌زیری ناوخۆ و د.رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و مه‌حمود حاجى صالح، وه‌زیری كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانى ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و به‌ڕێوه‌به‌رانى به‌شه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زراته ناوبراوه‌كان ئاماده‌یبوون، به‌هۆی گرنگی و هه‌ستیاریی پڕۆژه یاساكه، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه پێشنیازكرا كه دانیشتنه‌كه به داخراوی به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌و پێشنیازه‌ش خرایه ده‌نگدانه‌وه و به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا و دانیشتنه‌كه بووه داخراو و تا ئاماده‌كردنی ئه‌و هه‌واڵه‌ش دانیشتنه‌كه درێژه‌ی هه‌بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.