Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 11:34

وه‌شانی نوێی سناپ چات نیگه‌رانی لای به‌کارهێنه‌ران دروستکردوه‌

گله‌ی زۆریان له‌ ئه‌په‌كه‌ هه‌یه‌
Snapchat
کوردستان TV
100%

پاش ئه‌وه‌ی سناپ چات دڵنیایی به‌ به‌كارهێنه‌ران دا كه‌ به‌شێوازێكی نوێ ئه‌په‌كه‌یان به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران بده‌ن ، به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌شانی نوێی سناپ چات به‌كارهێنه‌ران گله‌ی زۆریان له‌ ئه‌په‌كه‌ هه‌یه‌.

پێگه‌ی ” CNBC ” ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ كه‌ دوای نوێبوونه‌وه‌ی سناپچات به‌كارهێنه‌ران گله‌ی زۆریان هه‌یه‌ له‌ ئه‌په‌كه‌ ،  وه‌شانی نوێی سناپچات، رووكار و به‌شی هاوڕێیان و دۆزینه‌وه‌ و به‌شی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.

له‌ وه‌شانه‌  نوێیه‌كه‌یی سناپچاتدا  گۆڕانكاری له‌ شێوه‌كه‌ی كراوه‌ ،  ستۆری له‌ شوێنی نامه‌ تایبه‌تدا ده‌بینرێت  و بڵاوكراوه‌ی هاوڕێكان جیاكراوه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌شی كه‌  به‌گشتی شت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ وه‌شانی نوێی سناپچات بۆته‌ رێگرێكی قورس بۆ به‌كارهێنان ، وه‌ له‌ نوێترین لێدوانی كۆمپانیای سناپچات بۆ به‌كارهێنه‌ران ئه‌وه‌ بوو  گه‌رانه‌وه‌ی وه‌شانی سناپ بۆ پێشوتر كارێكی وا ئاسان نییه‌ كاتی ده‌وێت ، به‌مه‌ش ئارام بگرن  بۆ ئه‌وه‌ی  به‌كارهێنه‌ر تاموچێژی لێ ببینێت.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.