پاش بیركرنه‌وه‌یه‌كی زۆر خاتوون(ماری ئه‌ندرسۆن) ئه‌مریكی بیرۆكه‌ی داهێنانی فڵچه‌یه‌ی ئۆتۆمۆبێلی داهێنا، به‌ڵام بابزانیین چۆن و له‌به‌ر چی ئه‌و بیرۆكه‌ی به خه‌یاڵدا هات.
داهێنانه‌كه‌ی له‌وه ده‌ست پێك ده‌كات كاتێك له رۆژێكی زستاندا و له گه‌شتێكی بۆ شاری نیویۆرك كرد‌و بینی شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ی رووبه‌رووی گرفت ده‌بێته‌وه له پاككردنه‌وه‌ی جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌دا به‌تایبه‌تی له‌و به‌فره‌ی كه به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له‌و كاته‌دا باریوه شۆفێره‌كه،له هاژۆژتنی ئۆتۆمۆبیله‌كه بێزار ببوو.
كاتی(ماری ئه‌ندرسۆن) گه‌ڕاییه‌وه ماڵه‌وه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی بۆ هات كه له‌رێگه‌ی فڵچه‌یه‌كه‌وه جامی ئۆتۆمۆبێل پاك بكرێته‌وه‌و ئه‌و بیرۆكه‌یه‌شی له‌ساڵی (1903) خسته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌رچه‌نده له داهێنانه‌كه‌یدا (ماری) هیچ داهاتێكی ده‌ست نه‌كه‌وت ، به‌ڵام دواتر فڵچه‌ی جامی پێشه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێل بووه به‌شێكی سه‌ره‌كی له پیشه‌سازی دروستكردنی ئۆتۆمۆبیلدا.
سه‌رچاوه / تربیو ئه‌لعرب
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.