كاتژمێر 9:30ی شه‌وی رابردوو له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له چه‌مچه‌ماڵ كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له چه‌مچه‌ماڵ به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ده‌سترێژی گولـله كرایه سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان و خۆشبه‌ختانه ده‌سترێژییه‌كه زیانی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه.
گوتیشی: دوای رووداوه‌كه 2 گومان‌لێكراو كه چه‌كیان پێ‌بوو له نزیك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌ستگیر كراون .
هه‌روه‌ها گوتیشی: په‌راوی لێكۆلینه‌وه له رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه ده‌ستی پێكردووه‌و ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ره‌وانه‌ی به‌رده‌م به‌رێز دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.