لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی ئازادكردنی شاری موسڵ رێگاكانی بەستنەوەی ئەو شارە لە گەڵ پارێزگای دهۆك هاتە داخستن و بریاریشە لەو ماوەیەدا رێگاكانی نێوان ئەو دوو پارێزگایە ئاسایی ببێتەوە
دوای ئەوەی حكومەتی خۆجێی پارێزگاری نەینەوا لەسەر داوای هاووڵاتیان بە باشیان زانی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان هەماهەنگی بكەن بۆ ئەوەی رێگای بازرگانی نێوان ئەو دوو پارێزگایە بكرێتەوە. لەمبارەیەوە سەردار یەحیا قایمقامی شێخان بە دەزگای سەتەلایتی كوردستانی راگەیاند لە ئێستادا دوو رێگا دەكرێنەوە كە بە ناو قەزای تلكێف تێدەپەرێت.
هاوكات ئاماژەی بەوەشكرد رێگای هاتووچۆی مەندان موسڵ دەكرێتەوە و تا هەفتەی داهاتوو رێگای ناوەرانیش دەكرێتەوە .
كردنەوەی ئەم رێگایەش بە بڕیاری نەوفەل حەمادی پارێزگاری موسڵە كە رایگەیاندووە رێگاكانی نێوان پارێزگای موسڵ و دهۆك دەكرێنەوە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.