Erbil 19°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:16

به‌هۆی بازرگانیکردن به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان 50 که‌س ده‌ستگیرده‌کرێت

ره‌وانه‌ی دادگا كراون و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان رایگه‌یاند توانراوه‌ په‌نجا تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت كه‌ كاری بازرگانی كردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌كرد.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان راگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌ له‌ رێكه‌وتی 2018/1/1 تاوه‌كوو 2018/2/15، له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان توانراوه‌ 50 تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت كه‌ كاری بازرگانی كردن و به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌كرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ر كه‌ بریتین له‌ یه‌كه‌م، حه‌وت ملیۆن و چوار سه‌د و بیست هه‌زار حه‌ب له‌ جۆری سیوا فدرین له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.

دووه‌م له‌ رێكه‌وتی چواری دووی دوو هه‌زار هه‌ژده‌ ده‌سگیرا به‌سه‌ر كارگه‌یه‌كی فه‌ل كردنی حه‌ب كه‌ بری یه‌ك ته‌ن حه‌ب له‌ جۆری سیوا فدرینی پێ فه‌ل كرابوو.

سێیه‌م ده‌ هه‌زار حه‌ب له‌ جۆری ترامادۆڵ، چواره‌م دوو هه‌زار و پێنج سه‌د حه‌ب له‌ جۆری سۆمه‌درین، پێنجه‌م دوو سه‌د و په‌نجا گرام شیشه‌، شه‌شه‌م دوو سه‌د گرام تلیاك، حه‌وته‌م دوو سه‌د گرام هیرۆیین.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ تۆمه‌تباران به‌ پێی چوارده‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كراون و په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.