دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان بهرنامهی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاساییی خولی پاییزه، رۆژی چوارشهمه رێكهوتی 2018/2/21ى راگهیاند.
بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە گفتوگۆ لەسەر كۆمەڵێك پرۆژە یاسا بكات، ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستانیش دەڵێت، گفتوگۆ لەسەر بەركاربوونی یاسای تیرۆر دەكرێت كە ئێستا ماوەكەی تەواو بووە.
بڕیارە سبەی پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە و لە دانیشتنەكەی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای چاكسازی لە كەرتی گشتیی دەكرێت و پێداچوونەوەیش بۆ كۆمەڵێك پڕۆژە یاسا دەكرێت كە یەكێك لەو پڕۆژانە بریتییە لە بەركاربوونەوەی یاسای تیرۆر كە ماوەكەی تەواو بووە.
ههروهها گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانیش دەكرێت كە پێویستە لە دەست پێ كردنەوەی دانیشتنەكان ئامادەبێت، هاوكات كۆمەڵێك پڕۆژەی تر هەن كە خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.