له ئاهه‌نگێكی شایسته‌دا كه له هۆتێل چوارچرا له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدرا ،چاپی دووه‌می كتێبێكی شیعری " عه‌بدولوه‌هاب شوانی " له ژێر ناوی ( عه‌شق واته 1 كۆ 1 = 1 ) چاپ و بڵاوكرایه‌وه .
شوانی ئاشكرایده‌كات دوای 7 ساڵ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بابه‌تی عه‌شق و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و واقیع له ئه‌نجامدا توانی چاپی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه به‌رهه‌مبێنێت و له دوای 5 سالی دیكه‌ش به پێداچوونه‌وه و قووڵبوونه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته توانی چاپی دووه‌م به‌رهه‌مبێنێت .
ناوبراو وتیشی خوێنه‌ران له هه‌ر ئاست و به‌ره‌یه‌ك بن له‌م كتێبه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه چونكه ئامانجی نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا ده‌رخستنی هه‌موو لایه‌نه‌كانی عه‌شق بووه تا هیچ پرسیارێك له مێشكی خوێنه‌ر و كه‌سی عاشق نه‌هێلێته‌وه .
عه‌بدولوه‌هاب شوانی خاوه‌نی ژماره‌یه له كتێب و كورته فیلم و هه‌روه‌ها سینارستی زنجیره درامای ( وانه ) یه ،هه‌روه‌ها خاوه‌نی 4 كتێبی شیعرییه و زیاتر له 40 شیعری كراوه‌ته سروود و گۆرانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.