بههۆی هێرشی حهشدی شهعبی، چوار مانگ زیاترە رێگاکانی هەولێر - كەركووك و هەولێر - مەخموور داخراون.
رێگای ههولێر–مهخمور كه بهرێگای (بازاڕگه) ناسراوه، لهدوای رووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهر داخراوه، هاوڵاتیان بۆ هاتوچۆیان لهنێوان ههولێر و مهخمور و دهورووبهری بهناچاری بهسهر چیای قهرهچوغ بهرێگایهكی سهخت و ناخۆش هاتوچۆ دهكهن.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە گفتوگۆمان كردووە و لارییان نییە وەك پێشمەرگە ئەو ڕێیە بكرێتەوە و ئەوەی ماوە بەغدا بڕیاری كردنەوەی بەشەكی تری بدات.
ئەمڕۆ سێشەممه، كەنعان خەیلانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر راگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە پێوەندییان پێوە كردووە و پێیان ڕاگەیاندوون ئەوان لەڕووی سەربازییەوە هیچ گرفتێكیان لە كردنەوەی هەردوو رێی هەولێر – كەركووك و هەولێر – مەخموور نییە.
ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە هەردوو رێیەكە بكاتەوە، تەنیا بڕیاری حكوومەتی عێراق دەمێنێت بۆ كردنەوەیان كە ئایا ئەوان ئامادەن بیكەنەوە یان نا.
خەیلانی ئاشكرای كرد، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە كۆی دەنگ بڕیاری داوە نووسراوێكی بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بكرێت، تا قسە لەگەڵ حكوومەتی عێراق بكرێت بۆ كردنەوەی رێیەكان.
خەیلانی زیاتر گوتی، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك قسەمان كردووە، پێی ڕاگەیاندین كە لەلایەن بەغداوە بودجەیەك بۆ چاككردنەوەی ئەو دوو پردە دانراوە، بەڵام تا ئێستا دیاری نەكراوە كە كەی چاك دەكرێتەوە ئەوەی ماوە بڕیاری بەغدا ئەو بەشەی لای خۆیان بكەنەوە.
لەدوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی هێرشیان كردە سەر كەركووك و سنوورەكە لە شارەدێی پردێ لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان ڕێگرییان لێ كرا لە پێشڕەوی و لەم شەڕەدا پردەكە تەقێنرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.