Erbil 23°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:27

که‌رکوک: برای ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی عێراق له‌ده‌ستی گروپێکی تیرۆریستی ڕزگاری بوو

لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌كه‌ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ده‌مامكدار له‌ شه‌قامی قودس له‌ شاری كه‌ركوك برای ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراقیان ڕفاند.

ئه‌میره‌ زه‌نگه‌نه‌، په‌رله‌مانتاری عێراق به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان ڕایگه‌یاند: دوو ئۆتۆمبێل كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ده‌مامكداری تێدا بووه‌ محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه‌ برامی له‌ شه‌قامی قودس له‌ شاری كه‌ركوك ڕفاند پاش ئه‌وه‌ی براكه‌م خۆی نه‌داوه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ و به‌رده‌وام هاواری كردووه‌ چه‌كداراه‌كان جلوبه‌رگی له‌ به‌رده‌دڕن و ئه‌زێتی ده‌ده‌ن دواتر له‌ هه‌مان گه‌ڕه‌كی ئازادی ده‌كه‌ن .

گوتیشی: له‌ ئێستادا له‌ بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تیی ڕووداوه‌كه‌ ده‌كرێت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.