له میانهی بهشداری كردنی له كۆنفڕانسی ڕۆڵی رووسیا له رۆژههڵاتی ناوهڕاست و بهشداری كردنی له پانێلی چارهنووسی كورد پرسێكی سهرهكییه، هێمن ههورامی ئهندامی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستان و راوێژكاری سهرۆك بارزانی رایگهیاند: چەندین جار داوای ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم کراوە، بەڵام ئەو کارە تەنیا مافی گەلی کوردە.
هێمن ههورامی ههروهها راشیگهیاند: حکوومەتی عێراق 55 ماددەی دەستووری پێشێل کردووە و هەمیشە کورد بووەتە قوربانی و هیچ کاتێک بەغدا مافەکانی بە کورد نەداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەوان هەمیشە هەوڵی ئەوەیان داوە، هەر چوار پارچەی کوردستان بە شێوەیەکی جیا کار بکات، چونکە ئەوەی بۆ هەرێمی کوردستان لەبارە، ڕەنگە لە پارچەکانی دیکە جیاواز بێت، تاوەکوو کێشەیەکی گشتگیر لە ناوچەکانی دیکە دروست نەکەین. ئێمە تەنیا بۆ هەرێمی کوردستان کارمان کردووە.
لەبارەی هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ناوبراو ڕایگەیاند: ڕەخنەمان لێ گیرا کە کاتەکە بۆ ڕیفراندۆم لەبار نەبوو، ئەی دوای چەندین ساڵ هەوڵ و کۆشش، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەتوانێ پێمان بڵێت کەی کاتێکی لەبارە؟ پێش ڕیفراندۆمیش ستراتیژی سەرەکیی ئێمە ئەوە بووە بەردەوام لە دیالۆگ بین لەگەڵ حکوومەتی بەغدا، ئێستا ئەوەی قۆناغی داهاتوو بۆ ئێمە ئەوەیە کە سێ بژاردەی گرنگمان لەبەردەمە، یەکەم بەردەوام بین لە دیالۆگ لەگەڵ بەغدا بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی کێشەکانی پێش ڕیفراندۆم و پاش ڕیفراندۆم.
دووەم خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادە بکەین کە هەڵبژاردنێکی گرنگ دەبێت، چونکە گۆڕەپانی سیاسیی عێراق ڕووبەڕووی دۆخێکی جیاواز بووەتەوە و حکوومەتی داهاتووی عێراق حکوومەتێکی ئاڵۆزتر دەبێت.
سێیەم هەماهەنگی لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش بکەین، نەهێشتنی داعش لە مووسڵ بە مانای کۆتایی داعش نایەت، بەڵکوو ئایدۆلۆژیا و هزری توندڕەویی داعش هێشتا هەر ماوە.
ههروهها دوای ئازادکردنی مووسڵ، ژمارەیەکی زۆر ئاوارەی مووسڵ کە گەڕانەوە مووسڵ، دووبارە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونەوە، بەهۆی نەبوونی ئاسایش و ئارامی لەو شارە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.