ده‌ركه‌وتنی وێنه‌ی مارك زۆكه‌ربێرگ، به‌رێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای فه‌یس بووك به برینداری له‌سه‌ر یه‌كێك له به‌رگی گۆڤارێكی به‌ناوبانگ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه.
له‌وێنه‌كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ مارك زۆكه‌ربێرگ ده‌موچاوی برینداربووه‌و وا هه‌ست ده‌كه‌ی تووشی لێدان بۆته‌وه، یانیش تووشی رووداوی هاتوچۆ بووه.
ئایا نهێنی ده‌ركه‌وتنی زۆكه‌ربێرگ به‌م شێوه‌یه چییه؟.
له‌م باره‌یه‌وه جه‌یك رۆڵاند وێنه‌گری گۆڤاری wired ئه‌مریكی و دیزاینه‌ری وێنه‌كه ئاشكرای كردووه، وێنه‌كه وێنه‌یه‌كی ئاساییه‌و به كۆمیوته‌ر ده‌ستكاری كراوه‌و مارك زۆكه‌ربێرگ تووشی هیچ رووداوێك نه‌بووه.
گوتیشی: بیرۆكه‌ی وێنه‌كه به‌م شێوه‌یه بیرۆكه‌ی خودی زۆكه‌ربێرگ بووه‌و ویستوویه‌تی له رێگای ئه‌م وێنه‌وه قه‌باره‌ی ئه‌م كێشانه‌ی به‌سه‌ر كۆمپانیاكه‌دا هاتووه كه‌م بكاته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.