Erbil 12°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 22:11

چاوشئۆغڵو: قبوولى ناکه‌ین هێزه‌کانى سووریا بۆ پاراستنى کورد بچنه‌ عه‌فرین

رژێمى سووریا: بۆ پاراستنى یه‌په‌گه‌ ده‌چینه‌ عه‌فرین
کوردستان TV
100%



ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 19/2/2018، مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌ پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌كه‌ی، رایگه‌یاند" ئه‌گه‌ر ھێزه‌كانی سووریا بۆ ئه‌وه‌ بێنه‌ عه‌فرین تا یه‌كیینه‌ كوردییه‌كان له‌وێ نه‌هێڵن، ئێمه‌ كێشه‌مان نییه‌، به‌ڵام‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هێزه‌ كوردییه‌كان بپارێزن، ئه‌وه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێت سوپای توركیا رابگرێت".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، ته‌له‌ڤزیۆنی سووریا رایگه‌یاند: "ھێزه‌كانمان له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی عه‌فرین بۆ پشتیوانی له‌ عه‌فرین ده‌چنه‌ شاره‌كه‌".

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سانا)ی سەر بە رژێمی سووریا، هێزەکانی ئەو رژێمە ”لە چەند کاتژمێری داهاتوودا“ دەچنەوە ناو عەفرین.

هەروەها کەناڵی تەلەڤزیۆنیی فەرمیی رژێمی سووریا رایگەیاندووە، کە هێزەکانیان لەسەر داوای بەرپرسانی عەفرین دەچنەوە ناو عەفرین.

هەروەک میدیاکانی سەر بەو رژێمە بڵاویان کردووەتەوە، هێزەکانیان لە عەفرین هاوکاریی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە رۆژئاوای کوردستان دەکەن، لە دژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر شارەکە.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.