كۆنفڕانسی ڤالداى له روسیا مه‌ڵبه‌ندى گفتوگۆیه و باس له هه‌موو ره‌وش و كێشه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كات .
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا باس له‌سه‌ر پرسى كورد به‌م شێوه‌یه ده‌كرێت كه نوسراوه:
كۆبوونه‌وه‌ى 6 چاره‌نووسى كورده‌كان كێشه‌ى سه‌ره‌كى؟
خراپكردنى پێشهاتی كورد ڕه‌نگه گرنكترین سه‌ره‌نجامى درێژخایه‌نى گوڕانكاریهكهیه كه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته، ڕاپرسى گشتیى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانى عێراقى ساڵى 2017 یه‌كه‌م به‌چاره بوونێكى پڕه بۆ سه‌روه‌رى كوردى، هاوكات ئاینده‌ى كورده‌كان هاته پێشه‌وه له كردارى ڕێكهوتنى سیاسه‌تى توركیا به‌رامبه‌ر به سوریا، به‌ڵام له‌به‌ر ره‌وشى هه‌ندێك وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌كه رووسیا تا ئێستا هییچ لێدوانێكى كۆتایى له‌سه‌ر پرسى كورد نه‌داوه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا توانى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ حكومه‌ته مه‌ركه‌زیه‌كان و هێزو حیزبه كوردیه‌كان دروست بكات له عێراق و سوریا و توركیا.
به‌ڵام ئایا ئه‌كته‌رى سه‌ره‌كى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن ئه‌وه بهێڵنه‌وه ؟
سنوورى كورده‌كان چین بۆ ئه‌گه‌رى سه‌ربه‌خۆیى له توركیا و عێراق و سوریا؟
تا چه‌ند نزیك بوون و هاوپه‌یمانیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى له نێو كورده‌كانى ئه‌و وڵاتانه هه‌یه، ئایا ده‌كرێت هاوپه‌یمانی له‌نێویان دروست ببێت؟
ئایا كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانێت هه‌ڵوێستێكى بێلایه‌نى بگرێته به‌ر له‌سه‌ر پرسى كورد؟
ئه‌م دانیشتنه له 19- 20 شوبات ده‌خایه‌نێت و به ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك له هێمن هه‌ورامى ئه‌ندامى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئه‌نجوومه‌نى یاریده‌ده‌رى شاره‌زاى سه‌رۆك بارزانى و هه‌روه‌ها دوى گوڵد سه‌روكى بنكه‌ى شارى قودس بۆ كاروبارى گشتى و به‌ڕێوبه‌رى گشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل له ساڵانى (2015- 2016) و نوێنه‌رى هه‌میشه‌یى ئیسرائیل له نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان له ساڵى (1997-1999) هه‌روه‌ها نیه‌ر رهوزهن راوێژكارى عێراق و سوریا مه‌ڵبه‌ندى گفتوگۆى مرۆیى، هه‌روه‌ها سه‌رۆكایه‌تى دانیشتنه‌كه ئه‌ندرى كورتنوف به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ئه‌نجوومه‌نى نێوده‌وڵه‌تى رووسى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه (ئار ئاى ئه‌ى سى).
سیروان عه‌زیز / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.