به‌هۆی نه‌شیاوی خواردنیه‌وه، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر هه‌نگوینیدا ده‌گیرێت و سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و هه‌نگوینه له پشكنین ده‌رنه‌چووه بۆیه له‌ناوده‌برێت.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له ماڵپه‌ری ره‌سمی خۆی رایگه‌یاند: زیاتر له یه‌ك تۆن و 500 كیلۆگرام هه‌نگوین به‌هۆی نه‌شیاوی جۆره‌كه‌ی بۆ خواردن دوای پشكنینی له لایه‌ن لیژنه‌كانمانه‌وه له‌ناو بردراو خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌كانه ده‌كرێت كه كۆمپانیاكان عه‌مباریان كردووه، تا دڵنیابنه‌وه له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی ئه‌و خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كانه‌ی له كۆگاكاندا عه‌مباركراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌گومانی نه‌شیاوی به‌كارهێنانی، له كۆگاكانی كۆمپانیای بورهان ده‌ست به‌سه‌ر جۆره هه‌نگوینێكدا ده‌گیرێت و نموونه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی تاقیگه ده‌كه‌ن بۆ پشكنین، ئه‌گه‌ر شیاوی خواردن نییه، ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گوتیشی: مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی كێشه‌ی نیه، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگوینه كه تام وبۆنی و قه‌باره‌ی شوشه تێكراوه‌كانی بۆفرۆشتن جیاوازه، به‌پێی ئه‌نجامی پشكنینه‌كه‌ی شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له هاووڵاتیان ده‌كات له كاتی كڕین و بازاڕكردندا گرنگی به مێژووی دروستكردن و به‌سه‌رچوونی ئه‌و خۆراك و ماددانه بده‌ن كه به‌كاری ده‌هێنن، هه‌روه‌ها داواش ده‌كات له هه‌بوونی هه‌ر كاڵاوشمه‌كێكی گوماناویی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.