Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:25

غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری میوانداری یانه‌ی تراکتۆرسازی ئێرانی ده‌کات

ئه‌ركی هه‌ردوو یانه‌ ئه‌سته‌مه‌
کوردستان TV
100%

  
له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا یانه‌ی غه‌رافه‌ی قه‌ته‌ری له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی تراكتۆرسازی ئێرانی ده‌كات .

 به‌ر له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌و یاریه‌ هه‌ردوو یانه‌ ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ ئه‌و یاریه‌ ئه‌نجامداوه‌ به‌تایبه‌ت كورانی غه‌رافه‌، كاتێ یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی خۆی ئه‌نجامی ده‌دات.

 له‌یه‌كه‌م یاریدا غه‌رافه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی جه‌زیره‌ی ئیماراتی دووچاری دۆراندن بویه‌وه‌ به‌سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌تاكه‌ گۆلێك، به‌هه‌مان شێوه‌ تراكتۆر سازی ئێرانیش له‌یه‌كه‌م یاریدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌هلی سعودی به‌تاكه‌گۆلێك یاریه‌كه‌ی دۆراند.

 بۆیه‌ ئه‌ركی هه‌ردوو یانه‌ ئه‌سته‌مه‌، چونكه‌ نایانه‌وێت خاڵی زیاتر به‌هه‌ده‌ر بده‌ن و له‌قۆناغی گرووپه‌كان دووربكه‌ونه‌وه‌. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.