Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:14

فینۆرد ڕۆتردام له‌ یانه‌ی هیراکلیسی برده‌وە

كۆی خاڵه‌كانی فینۆرد ڕۆتردا بۆ چلودوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%


یانه‌ی فینۆرد ڕۆتردام پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی هۆڵه‌ندا،  سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌فته‌ی بیستوچواره‌می خوله‌كه‌ به‌ده‌ستهێناو به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی هیراكلیس ئه‌لمیلۆی میوانی برده‌وه.

 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاونۆشدا، ڕۆبن ڤان پێرسی ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا تاكه‌ گۆڵی بردنه‌وه‌ی تیپی میوانداری له‌ یاریه‌كه‌دا تۆماركرد.

 ئه‌مه‌ش دووه‌م گۆڵی ڤان پێرسیه‌ له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ڕیزی یانه‌ی پێشووی خۆی له‌ گواستنه‌وه‌ی زستانه.

 به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاڵه‌كانی فینۆرد ڕۆتردام له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلودوو خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی هیراكلیس ئه‌لمیلۆش له‌ پله‌ی دوانزه‌می ڕیزبه‌ند له‌ بیستوحه‌وت خاڵ وه‌ستا .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.