Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:25

یانه‌ی تۆرینۆ به‌تاکه‌ گۆلێک دۆرا

له‌پله‌ی دووه‌م مایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیستو پێنجی خولی ئیتالیا یانه‌ی تۆرینۆ له‌سه‌ر یاریگای ئۆلۆمپیك دی تۆرینۆ میوانداری یانه‌ی یۆڤنتۆسی كرد.

 یاریه‌كه‌ به‌گه‌رم و گوریه‌وه‌ ده‌ستی پێكردو له‌خوله‌كی سی و سێی یاریه‌كه‌دا خانمه‌ پیره‌كه‌ له‌رێی یاریزان ئه‌ڵێكس ساندرۆ گۆڵی پێشكه‌وتنی له‌یاریه‌كه‌دا به‌ده‌ست هێنا و گێمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه‌ به‌كۆتاهات.

 له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌دا خاوه‌ن ماڵ گوشاره‌كانی چڕكر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ بگۆڕێت، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئامام بوو.

 به‌مجۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌تاكه‌ گۆلێك به‌كۆتاهاتوو كۆی خاڵه‌كانی یۆڤنتۆس بووه‌ شه‌ستو پێنج خاڵ و هه‌ر له‌پله‌ی دووه‌م مایه‌وه‌. 
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.