بە مەبەستی تاوتوێكردنی چۆنیەتیی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان تایبەت بە گەشتەكانی حەج و عومرە، شاندێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی كوردستان لە بەغدان.
شاندێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی تاووتوێكردنی چۆنیه‌تی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان تایبه‌ت به گه‌شته‌كانی حه‌ج و عه‌مره، له به‌غدان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و شانده‌ی له به‌غدان، له به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌ج و عه‌مره و تیمێكی ته‌كنیكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێكهاتووه و گفتوگۆ له باره‌ی چۆنیه‌تی گه‌شته‌كانی عه‌مره ده‌كه‌ن، كه بڕیاره له رێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه ده‌ستپێبكرێت.
كاروانی ستۆنی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عه‌مره‌ش راگه‌یاند، ئێستا شانده‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عه‌مره‌ی عێراق له كۆبوونه‌وه‌دان و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌نجامی باشی هه‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به چۆنیه‌تی رێكخستنی كاروباره‌كانی ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كان له هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی، كه تایبه‌ت ده‌بن به حه‌ج و عه‌مره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.