Erbil 8°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 21:05

پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه‌: مامۆستایه‌ک فه‌رمانبه‌رێک به‌چه‌قۆ ده‌کوژێت

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ شه‌ش كه‌س كوژراون
کوردستان TV
#7
100%

پیاوێكی ته‌مه‌ن 47 ساڵ كه‌ پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ و دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ له‌ناو بازاڕی شاره‌كه‌  له‌لایه‌ن كه‌سێكی ته‌مه‌ن 34 ساڵ كه‌ پیشه‌ی مامۆستایه‌ به‌چه‌قۆ بریندار كراوه‌و تا گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

رائید به‌رزان عوسمان، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا ورده‌كاریی كوژرانی پیاوێكی له‌ شه‌وی رابردوودا راگه‌یاند و گوتی: شه‌وی رابردوو له‌ ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ كه‌ پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ و دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ له‌ناو بازاڕی شاره‌كه‌ به‌چه‌قۆ بریندار كراوه‌ و تا گه‌یاندنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن گیانی له‌ده‌ستداوه‌، دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیسیش به‌شوێنی رووداوه‌كه‌، كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ كه‌ پیشه‌ی مامۆستایه‌ و دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و پیاوه‌ و به‌ پێی مادده‌ی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوه‌.

گوتیشی: له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌مه‌ سێیه‌مین رووداوی كوشتنه‌ له‌ شاره‌كه‌ماندا كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه‌سێك هه‌ستا به‌ كوشتنی دایك و باوك و دوو برای كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش كه‌سێك له‌شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاكی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌چه‌قۆ و مادده‌ی برینداركه‌ر كوژرا كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ سێ كه‌س ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌، له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ش تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ پێشتر پیاوێكی ته‌مه‌ن ٦٧ ساڵ خۆی خنكاندووه‌.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.