شه‌وی رابردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌ستگیر كرد كه به گوته‌ی پۆلیس ماوه‌یه‌كه به دوای ئه‌و بازرگانه‌وه‌ن.
له‌مباره‌یه‌وه رائید هۆگر، عه‌زیز گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی راگه‌یاند:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر شه‌وی رابردوو بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌ستگیر كرد و له كاتی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌شی بری 250 غرام ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستاڵی پێ بووه و له‌گه‌ڵ برێك له تریاك.
گوتیشی: پۆلیس ده‌ست به‌جێ تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر ده‌كات و ده‌ستیش ده‌گرێت به‌سه‌ر ماده هۆشبه‌ره‌كاندا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: تاوانباره‌كه دانیشتووی ناحیه‌ی بنه‌سلاوه‌یه و خۆی خه‌ڵكی سلێمانییه و ماوه‌یه‌كی كه‌مه هاتووه بۆ بنه‌سڵاوه‌و له ئه‌وێ نیشته‌جێ بووه‌و خۆیشی یه‌كێك بووه له به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان .
گوتیشی: تاوانباره‌كه ناوی (ئ)یه‌و له دایكبووی ساڵی 1970 یه‌و خاوه‌نی 4 منداڵه.
راشیگه‌یاند: پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ تۆمه‌تبار كردۆته‌وه‌و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی كردووه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی تۆمه‌تبار ده‌ستی پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.