Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:42

ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی پۆگبا دوو مەرجی هه‌یه‌

په‌یوه‌ندی نێوان مۆرینیۆ و پۆگبا وه‌ك پێویست نیه‌
کوردستان TV
100%


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە، ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی پۆگبا دوو مەرجی داناوه‌. یانه‌ی شاهانه‌ له‌سه‌ریه‌تی بری 100 ملیۆن پاوەند زیاتر بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئاماده‌ بكات.

 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش  ریال نابێت 250 هەزار پاوەند کەمتر لە هەفتەیەکدا بداتە یاریزانی پێشووی یوڤێنتوس.

 له‌به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو دا هاتووه‌ خۆسێ مۆرینیۆ، بەڕێوەبەری هونەری یانەی مانچێستەر یونایتد ئامادەیە دەستبەرداری پۆگبا ببێت و ئاره‌زوو ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر تواناكانی ئه‌و یاریزانه‌ سامانێكی باشی ده‌ستكه‌وێت تا ئه‌و یاریزانه‌ی ئاره‌زووی ده‌كات بیگزوازێته‌وه‌ شه‌یتانه‌ سووره‌كان.

 جێی ئاماژه‌یه‌ به‌م دواییانه‌ په‌یوه‌ندی نێوان مۆرینیۆ و پۆگبا وه‌ك پێویست نیه‌ و ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی ئه‌و یاریزانەبیر لە بەجێهێشتنی یانەکە بکاتەوە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.