Erbil 29°C یەکشەممە 08 ئەیلوول 03:44

تۆنی کڕۆس له‌ یاریگاکان دوورده‌که‌وێته‌وە

ماتیۆ كۆڤاسیچ له‌ شوێنی كڕۆس به‌شداری پێده‌كات
کوردستان TV
100%


یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ڕایگه‌یاند، تۆنی كڕۆسی ئه‌ڵمانی و یاریزانی یانه‌كه‌ به‌هۆی پێكان له‌ یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.

 له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ تۆنی كڕۆس له‌ یاری چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووی نێوان ڕیال مه‌دریدو پاریس سانجێرمان له‌ چامپیۆنس لیگ، ئه‌ژنۆی چه‌پی دووچاری پێكان هاتووه، به‌ڵام ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی له‌ یاریگاكان دیاری نه‌كردووه.

 به‌مه‌ش ئه‌م یاریزانه‌ به‌شداری له‌ یاری داهاتووی ڕیال مه‌درید له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ڕیال بێتیس ناكات كه‌ به‌یانی یه‌كشه‌ممه‌ له‌میانی گه‌ڕی بیستوچواره‌می لالیگا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زێنه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ له‌ یاریه‌كه‌دا ماتیۆ كۆڤاسیچ له‌ شوێنی كڕۆس به‌شداری پێبكات.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.